Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 18:04

ده‌ستکاری مووچه‌ی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان ناکرێت

مووچه‌ی كه‌سوكاری هیچ شه‌هیدێك نابڕدرێت
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌ێنێ، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ناكرێت و ناكه‌ونه‌ چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.

فوئاد عوسمان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوان رایگه‌یاند: مووچه‌ی كه‌سوكاری هیچ شه‌هیدێك نابڕدرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: پڕۆژه‌ یاساكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نها تایبه‌ت نییه‌ به‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌ یاسای ژماره‌ شه‌شی وه‌زاره‌ته‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نابێته‌ هۆی بڕینی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان.

گوتیشی: پڕۆژه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك داكۆكیكار له‌ ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌ھیدان، ئه‌وا دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ ھیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری مووچه‌ و ئیمتیازاته‌كانیان ناكرێت.

ده‌شڵێت:  به‌ پێی یاسای ژماره‌ 9ی ماف و ئیمتیازاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، ده‌بنه‌ وارس، هه‌ر به‌ وارس ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام له‌كاتی مردنی وارسدا، ئه‌وا كار به‌ یاسای خانه‌نشینی ده‌كرێت.

گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌ت ئاشكرایشی ده‌كات كه‌ پێشنیازێكیان داوه‌ته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌ به‌ تۆماری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسیدا بكرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.