Erbil 26°C ھەینی 20 ئەیلوول 03:01

مانچسته‌ر ستی و کریستال پاڵاس یه‌کسان بوون

گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
کوردستان TV
100%


له‌ركابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیستو یه‌كه‌مینی خولی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌ر ستی بووه‌ میوانی یانه‌ی كریستال پاڵاس و یاریه‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات به‌بێ گۆڵ.

هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌وه‌ خاوه‌ن ماڵ به‌هێزه‌وه‌ رووبه‌رووی هێرشه‌كانی ستیزن بویه‌وه‌و رێگربوو له‌وه‌ی گۆڵیان له‌سه‌ر تۆماربكات، گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات.

له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا به‌رده‌وامبوو به‌تایبه‌ت یاریزانانی یانه‌ی مانچسته‌ر ستی ، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كانیان نه‌یانتوانی گۆڵ تۆماربكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا كریستال پالاس له‌دوایین خوله‌كی یاریه‌كه‌ لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا و لێدانه‌كه‌ی جێبه‌جێ كردو نه‌یتوانی گۆڵ تۆماربكات.

پێویسته‌ بوترێت له‌ماوه‌ی یاریه‌كه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر ستی هه‌ریه‌ك له‌ خیسۆس و كیڤن دیبرۆین دووچاری پێكان هاتن و له‌یاریگا برانه‌ ده‌ره‌وه‌. 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.