Erbil 6°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:41

له‌ سالى 2017دا حاڵه‌ته‌کانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان زیادی کردووه‌

ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان له‌ ساڵی 2017 ئاشكرا كران
کوردستان TV
100%

یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، ئاماره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان له‌ ساڵی 2017 ئاشكرا كرد و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 74 پیاو كۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێناوه‌ و 5 پیاویش له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانییانه‌وه‌ كوژراون.

بورهان عه‌لی، سكرتێری رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر سكاڵایان له‌لا تۆماركراوه‌، كه‌ تێیدا پیاوان به‌ شێوازی جۆراو جۆر دووچاری توندوتیژی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو، ئه‌مساڵ حاڵه‌ته‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ پیاوان زیادی كردووه‌ و له‌ ساڵی 2017، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌.

حاڵه‌تی ده‌ركردنی پیاوی به‌ته‌مه‌ن 41 حاڵه‌ت.

خیانه‌تی هاوسه‌ری 61 حاڵه‌ت.

توندوتیژی جه‌سته‌یی 13 حاڵه‌ت.

ده‌ستوه‌ردانی كه‌سوكاری هاوسه‌ر 192 حاڵه‌ت.

فشاری ده‌روونی سێكسی 45 حاڵه‌ت.

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مووچه‌ 11 حاڵه‌ت.

بێبه‌شكردنی بینیی باوك له‌منداڵه‌كانی 251 حاڵه‌ت.

كوشتن و خۆكوشتن 74 حاڵه‌ت.

كوشتنی پیاو له‌لایه‌ن ژنه‌كانیانه‌وه‌ پێنج حاڵه‌ت.

رێكخراوی یه‌كێتی پیاوانی كوردستان، له‌ ساڵی 2007ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و كار بۆ به‌رگریكردن له‌ مافی پیاوان ده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كیشی له‌ شاری سلێمانییه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.