Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:57

بەریتانیا پشتگیرى لەخۆپیشاندانه‌کانى ئێران ده‌کات

بەریتانیا دوای ئەمریکاو کەنەدا پشتگیری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات
کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، خۆپیشاندان بە مافێکی رەوای خەڵکی ئێران دەزانێت و بە نیگەرانییەوە چاودێری رووداوەکانی ئەو ناوچەیە دەکەن.

بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە "توویتەر"ی خۆیدا، رایگەیاند" بە نیگەرانیەوە چاودێری رووداوەکانی ئێران دەکەین و پێویستە خەڵکی ئێران مافی ئەوەیان هەبێت بەشێوەیەکی ئاشتییانە خۆپیشاندان ئەنجامب دەن.

بەریتانیا دوای ئەمریکا و کەنەدا سێیەم وڵاتە پشتگیری خۆپیشاندانی خەڵکی ئێران بە مافی خەڵک دەزانێت و نیگەرانیش لەبەرامبەر ئەو توندوتیژیانە دەردەبڕێت کە بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام دراون.  

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.