Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

حکومه‌تى ئێران به‌هۆى خۆپیشاندانه‌کانه‌وه‌ تۆره‌ کۆمه‌لایه‌تیه‌کان داده‌خات

خۆپیشاندان و ناره‌زاییه‌كان له‌ ئێران ته‌شه‌نه‌ ده‌سه‌نن 
کوردستان TV
100%

بەپێی راپۆرتێکی بی بی سی، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تەلەگرام دەڵێت" بەرپرسانی ئێران داوایان لە تەلەگرام کردوه‌ کەناڵەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئێران دابخەن، بەڵام کاتێک تەلەگرام ئەو داواکارییەی رەتکردبووەوە، ئه‌وا بەرپرسانی ئێران دەستیانکردووە بە فیلتەرکردنی تەلەگرام و ئینستگرام بۆ هەموو بەکارهێنەرانی لەناوخۆی ئێران.

ئیسماعیل جەبارزادە، جێگری سیاسی وەزیری ناوخۆی ئێران داخستنی تەلەگرام و ئینستاگرام پشتڕاستدەکاتەوە و لەهەمانکاتدا رایگەیاندووە، کە ئەوە بڕیارێکی کاتییە بۆ کۆنترۆڵی نائارامییەکان، كه‌ به‌هۆى خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى له‌ چه‌ندین شارو شارۆچكه‌ى ئێران ئه‌نجام ده‌درێن.

لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردووی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی کۆمەڵێک خۆپیشاندەر کوژران و برینداربوون، دەیان خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران کە لە شاری مەشهەدەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە پەرەیانسەندو لە چەند شارێک تووندوتیژی و ئاڵۆزیان تێکەوت، لە تارانی پایتەخت تاوەکو دەمەکانی نیوەشەو بەردەوام بوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.