Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:20

په‌رله‌مانتارێکی عێراق: ئه‌گه‌ر عه‌بادی نییه‌تی پاک بێت ده‌بێ هه‌فته‌ی دابێ مووچه‌ بگاته‌ کوردستان

وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌گه‌ر به‌غدا نییه‌تی پاك بێت بۆ ناردنی مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا ده‌بێ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا مووچه‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، نوێنه‌ری كورد له‌ لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ماڵپه‌ڕی kdpی راگه‌یاند: ئێمه‌ زانیاریمان هه‌یه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ وردبینیكردن له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش هاوكارییه‌كی باشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌، چونكه‌ بێگومان ناردنی سه‌د ملیار دینار له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عه‌بادی نییه‌تی هه‌یه‌ مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ بنێرێت، ئه‌وا پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ساڵی نوێدا مووچه‌كه‌ بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی  وردبینی كۆتایی دێت.

گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ هه‌فته‌ی دابێ به‌غدا مووچه‌ نه‌نێرێت، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێ ته‌نیا ده‌یانه‌وێ كات بكوژن و بیانوو بێننه‌وه‌ بۆ پابه‌ندنه‌بوون به‌ ناردنی شاییسته‌ داراییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه‌ له‌ پرسی پاره‌ی جووتیارانیشدا وردبینی له‌ پاره‌ی ساڵانی ٢٠١٦ كراوه‌، كه‌چی هێشتا عه‌بادی ئاماده‌ نییه‌ پاره‌كه‌ بنێرێت.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.