Erbil 10°C شەممە 28 کانونی یەکەم 03:23

پۆلیسی هه‌ولێر له‌ ساڵی2017 کاری له‌سه‌ر سێ هه‌زار و 502 که‌یسی یاسایی کردووه‌

زۆرینه‌ی رووداوه‌كان بریتی بوون له‌ كێشه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردن
کوردستان TV
100%

پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ 2017دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ هۆی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردنه‌وه‌ ده‌ستگیركراون هه‌زار و 183 كه‌سی براونه‌ته‌ به‌رده‌م دادگه‌ و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌ی رۆژنامه‌وانییدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاماره‌كانی كارو چالاكییه‌كانی بۆ ساڵی 2017 راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م راگه‌یاندنه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هات كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بۆ گوته‌بێژه‌كه‌ی، رائید بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ستی.

هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له‌ كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند : له‌ ساڵی 2017 به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر كاری له‌سه‌ر سێ هه‌زار و 502 كه‌یسی یاسایی كردووه‌ كه‌ سێ هه‌زار و 52 كه‌یسیان به‌ته‌واوه‌تی یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌ و تۆمه‌تباران به‌رامبه‌ر به‌ دادوه‌ر ئاماده‌كراون، ته‌نها 450 كه‌یسیش هێشتا له‌به‌رده‌ستن و كارییان له‌سه‌ر ده‌كرێت و پێمان وایه‌ له‌ مانگه‌كانی داهاتوو زۆرینه‌ی كه‌یسه‌كان یه‌كلایی ده‌بنه‌وه‌.

گوتیشی: به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو له‌ئه‌مساڵدا به‌ گشتی رووداو و تاوانه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه‌ به‌و پێیه‌ی له‌ ساڵی 2017دا، سێ هه‌زارو 502 كه‌یسمان هه‌بووه‌، به‌ڵام ساڵی 2016 ئه‌و كه‌یسانه‌ بریتی بوون له‌ سێ هه‌زارو 524 كه‌یس و زۆرینه‌ی رووداوه‌كانیش له‌ ساڵی 2017 بریتی بوون له‌ كێشه‌ی ئاژاوه‌گێڕی و ته‌قه‌كردن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.