Erbil 14°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 17:41

شاژنی پێشووی ئێرانیش پشتیوانیی خۆپێشانده‌ره‌ ناڕازییه‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌کات

رووناكی سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تاریكیدا
شاژنی پێشووی ئێرانیش پشتیوانیی خۆپێشانده‌ره‌ ناڕازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات
کوردستان TV
100%

هاوكات له‌گه‌ڵ سێیه‌مین رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئێران، فه‌ڕه‌حی په‌هله‌وی شاژنی پێشووی ئێران و هاوسه‌ری محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی دوایین شای ئێران، وێڕای ره‌خنه‌گرتن له‌ سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ په‌یامێكدا وێڕای پشتیوانیی له‌ خۆپیشاندانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی دوایی ئێران وتی، رووناكی سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تاریكیدا.

شاژنی پێشووی ئێران ئه‌م په‌یامه‌ی به‌شێوه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر یوتیوب داناوه‌ و له‌ په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ ده‌كات به‌وه‌ی كه‌ گه‌لی ئێران جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر دژوارییه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت.

خاتوو فه‌ڕه‌ح له‌ په‌یامه‌ ده‌نگییه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ سه‌ربه‌رزیی گه‌لی ئێران ده‌دات، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت كه‌: ئێرانێكی پێشڕه‌و و سه‌ربه‌رز چاوه‌ڕوانی گه‌له‌كه‌ی ده‌كات كه‌ به‌ درێژایی چه‌ند هه‌زار ساڵ خاكی وڵاته‌كه‌یان پاراستووه‌. ئێستاش دڵنیام كه‌ گه‌لی ئێران هه‌ر وه‌ك چۆن هه‌مووجارێك قه‌قنه‌س له‌ ئاگری خوڵه‌مێشی خۆی به‌رز ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وانیش ئه‌مجاره‌ به‌سه‌ر دژوارییه‌كانی خۆیاندا زاڵ ده‌بن و ئه‌مجاره‌ش رووناكیی سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر تاریكیدا.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌م زنجیره‌ خۆپیشاندانه‌ی كه‌ له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ئێرانی گرتووه‌ته‌وه‌، خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وام له‌ دروشمه‌كانیاندا به‌ باشی یادی بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وییان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوایین خانه‌دانی پاشایه‌تیی ئێران بوون.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.