گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی پیۆنگ چانگی كۆریای باشوور له ناوچه جیاجیاكانی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه.
له یه‌كێك له وێستگه‌كانی گه‌شته‌كه‌دا، مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی گه‌یه‌نرایه شاری سانجو، له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌دا ڕێوڕه‌سمێك بۆ منداڵان بۆ پێشوازی له مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپی سازكراو منداڵانی شاره‌كه وه‌ك كه‌سانی گه‌وره به‌شداریان له ئاهه‌نگی پێشوازیكردن له مه‌شخه‌ڵه‌كه كرد.
جێگای باسه گه‌شتی مه‌شخه‌ڵی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی پیۆنگ چانگ به ناونیشانی گه‌شتێك بۆ هه‌مووان، له سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو له شاری ئینشۆن ده‌ستی پێكردو تا نۆی شوباتی ساڵی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌و ڕۆژه‌شدا ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی ئۆڵۆمپیاده‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بیستوسێیه‌مین خولی یاریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه له نۆ تا بیست‌وپێنجی شوباتی ساڵی داهاتوو له شاری پیۆنگ چانگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌رزشوانانی سه‌د وڵات له سه‌دودوو پێشبڕكێی جۆراوجۆری حه‌وت یاری وه‌رزشی زستانه، ململانێی بردنه‌وه‌ی میدالیاكانی ئۆڵۆمپیاده‌كه ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.