Erbil 7°C شەممە 25 کانوونی دووەم 00:07

تاران وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه‌

حكومه‌تی‌ ئێران لێدوانه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ئازادییه‌كان له‌ئێران ئیدانه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ئیدانه‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكای‌ كرد سه‌باره‌ت به‌ئازادیه‌كان له‌ئێران، به‌هرام قاسمی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌لێدوانێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، پێگه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌و ئاسته‌دا نییه‌ تا هاوسۆزی‌ بۆ گه‌لی‌ ئێران ده‌ربڕێت.

قاسمی‌ وتیشی‌: گه‌لی‌ ئێران به‌گرنگیه‌وه‌ له‌لێدوانه‌كانی‌ تره‌مپ ناڕوانێت، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا له‌ده‌ستوری‌ ئێراندا ڕه‌چاوی‌ دیموكراتی و مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی‌ هاوڵاتیان كراوه‌، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ گه‌لی‌ ئێران به‌شداری‌ له‌دیاریكردنی‌ سیستمی‌ ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكی‌ وڵات كردووه‌.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران دووپاتیكرده‌وه‌: پێگه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌و ئاسته‌دانییه‌ كه‌هاوسۆزی‌ بۆ گه‌لی‌ ئێران ده‌ربڕێت و ئێرانیه‌كان هیچ كات پلانه‌كانی‌ ئه‌مریكا دژی‌ وڵاته‌كه‌یان له‌بیرناكه‌ن.

لێدوانه‌كانی‌ قاسمی‌ دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا داوای‌ له‌ئێران كرد، ڕێز له‌داواكاری‌ و ئازادی‌ خۆپیشانده‌ران بگرن.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.