Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:11

له‌ 2017دا 14 رۆژنامەنووس له‌ عێراق شەهید بوون و 18ی دیکەش بریندار بوون

قوربانیانى رۆژنامه‌نووسى لە 2017دا كه‌متر بووه‌ له‌ 2016
کوردستان TV
100%

ناوەندی عیراق بۆ پاڵشتی لەئازادی رادەربڕین لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند" لەساڵی 2017دا 14 رۆژنامەنووس له‌ عێراق شەهید بوون و 18ی دیكەش بریندار بوون، روونیشیكردۆتەوە هەر لەماوەی ئەمساڵدا چوار رۆژنامەنوسی دیكە كۆچی دواییان كردوە، زۆربەی ئەو رۆژنامەنوسانەشی شەهید بوون لەكاتی روماڵەكانی شەڕی دژ بە داعشدا بووە لەبەرەكانی جەنگ. 

ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردوە كە ژمارەی ئەو رۆژنامەنوسانەی شەهیدو بریندار بوون لەماوەی ساڵی 2017دا بە بەراورد بەساڵی 2016 كەمترە، هەروەها رۆژنامەنوسێكیش زیندانی كراوەو 12 حاڵەتی رێگری لەروماڵكردن هەبووە، لەلایەن رۆژنامەنوسانیشەو ژمارەیەك بەرپرس رووبەڕووی دادگا كراونەتەوە، لەهەمانكاتدا 15 حاڵەتی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنوسان و 10 حاڵەتی دەستگیركردن و 5 حاڵەتی هەڕەشەو 5 حاڵەتی ئازادكردن و سێ حاڵەتی رفاندنی رۆژنامەنوسانیش لەلایەن سەنتەرەكەوە تۆماركراون. 

سەنتەری عیراق بۆ پاڵشتی لەئازادی رادەربڕین، لەماوەی ئەمساڵدا سێ رۆژنامەنوس لەمردن رزگاریان بووەو دادگایكردنێكی بەكۆمەڵی رۆژنامەنوسیانیش تۆماركراوەو داوایەكی دادگاش دژ بەڕۆژنامەنوسان رەتكراوەتەوە، لەگەڵ ئەوانەشدا دوو كەناڵی ئاسمانی لەپەخش راگیراون كە یەكێكیان لەئەنبار بووەو ئەوی دیكەیان لەهەرێمی كوردستان.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.