محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆك كۆماری له‌كار لادراوی میسر كه به هۆی تاوانبار ناسرانی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی دادوه‌ریی ولاته‌كه‌یه‌وه سزای زیندانی تاهه‌تایی بۆ بڕاوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن دادگایه‌كی میسره‌وه به سێ ساڵی دیكه‌ش زیندان سزادرا.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌و سه‌رۆك كۆماره له‌كار لادراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چوار ساڵ به‌ر له ئێستا سووكایه‌تی به به‌رپرسێكی دادوه‌ریی میسر كردبوو، ئه‌و سێ ساڵ زیندانه هاتووه‌ته سه‌ر سزاكه‌ی.
به‌وته‌ی داواكاری گشتی میسر، محه‌مه‌د مورسی ساڵی 2012 له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا دادوه‌رێكی به‌وه تاوانبار كردووه كه چاوی داخستووه له‌سه‌ر فرتوفێڵهكانی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه به‌ڕای دادگا ئه‌و وته‌یه‌ی مورسی وه‌ك بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له وڵات‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت، هه‌ر بۆیه‌ش سێ ساڵ زیندان خراوه‌ته سه‌ر سزاكه‌ی.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ره‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.