Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 15:09

له‌ عێراق زیاتر لە 14 هەزار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش ئەنجامدراون

ئەم هێرشانە بەشێكن لە پرۆسەی تێكشكاندنی داعش
عێراق : زیاتر لە 14 هەزار هێرشی ئاسمانی بۆ سەر داعش ئەنجامدراون
کوردستان TV
100%

هێزەكانی هاوپەیمانی نێو دەولەتی رایگەیاند كە لە ساڵی 2014 ـەوە 14 هەزار و 104 گورزی ئاسمانی دژ بە چەكدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق وەشاندووە .

تۆماس فیل بەرێوەبەری نووسینگەی راگەیاندنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی روونیكردەوە كە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2014 ـەوە تا 27ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2017 لە عێراق 14104 هێرشی ئاسمانیمان بۆ سەر تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە ، ئەم هێرشانەش بەشێكن لە پرۆسەی تێكشكاندنی داعش لە سوریا و عێراق .

روونیشیكردەوە كە لە ساڵی 2015 داعش لە نێوان 3500 تا 4500 چەكداری هەبوو ، كە هەوڵیان دەدا بەناو خەلافەتەكەیان بە سەر سوریا و عێراق بسەپێنن ، بەڵام ئەمڕۆ پێشبینی كراوە كە ژمارەی چەكدارانی داعش لە عێراق و سوریا تەنها 1000 چەكدار بێت .
ساڵی 2014 داعش سێیەكی خاكی عێراقیان داگیركردبوو ، بەڵام هێزەكانی عێراق بە پاڵپشتی هێزەكانی هاوپەیمانان توانراوە تەواوی خاكی عێراق ئازاد بكرێت .

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.