له دووهه‌مین رۆژی خۆپێشاندانه‌كان له شاره‌كانی ئێران، سێ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا وێرای هه‌ڵوێست گرتن له به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه خوازیاری پشتیوانی كردن له خه‌ڵكی ئێرانن.
پاڵ ڕایان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ: گرینگه كه ئێمه له خوپێشانده‌رانی بێ توند وتێژی له ئێران پشتیوانی بكه‌ین. ئه‌و ئاكامی ئه‌و ڕێژیمه‌یه كه به جێگای پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی خۆی پشتیوانی له ڕێكخراوه‌كانی تیرۆرستی ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه سێناتۆر ئورین هه‌چ، له پارتی كۆماریخواز، نوێنه‌ری ئه‌یاله‌تی یوتا له سێنێتی ئه‌مه‌ریكا گوتی : خۆپێشاندانی سه‌رانسه‌ری ئێران كاردانه‌وه‌ی كه‌مترخه‌می ئایاتۆڵا به‌رامبه‌ر به داخوازییه‌كانی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی ئێرانن. كاربه‌ده‌ستانی ئێران ئه‌وه‌ی كه له باری ئابووری له ڕێگای ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران به‌ده‌ستییان كه‌وتووه بۆ پشتیوانی دارایی له تێرۆریزم و توند و تیژی تایفه‌یی له سوریا، یه‌مه‌ن، لوبنان و شوێنی تر به كاری دێنن.
هه‌روه‌ها تام كاتن، سێناتۆری پارتی كۆماریخواز گوتی: حكومه‌تی ئێران به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕق و تووڕه‌یی ناتوانێت بۆ هه‌میشه خه‌ڵك پشتیوانی لێ بكات و ده‌بیت پشتیوانی له خه‌ڵكی ئێران بكرێت كه ئاماده‌ن گیانی خۆیان له پێناوی دژایه‌تی كردن به‌رامبه‌ر به ئه‌و بیر و بۆچوونه‌ی حكومه‌ت گیانی خۆیان فیدا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: ئایه‌توڵاكان له ئێران به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ملیار دوَلار كه به دوای ڕزگاربوون له گه‌مارۆكان پێی گه‌یشتن، ناتوانن داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به جێ بگه‌یه‌نن چونكه ئه‌و پارانه‌ی ڕژانه ئێران بۆ هه‌وڵه‌كانی هێرشبه‌رانه له سوریا، لوبنان، عێڕاق و یه‌مه‌ن به‌كارهێنران.
سه‌رچاوه: ده‌نكی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.