Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:26

ئه‌مریکا پاڵپشتی له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ئێران ده‌کات

ده‌بێ سنوورێك بۆ ئێران دابنرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا پاڵپشتی له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئێران ده‌كات و داواش له‌ وڵاتان ده‌كات پاڵپشتی  له‌ مافه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی ئێران و بكه‌ن و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دابنێن.

هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:ئێمه‌ چاودێری ئه‌و راپۆرتانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ باس له‌ خۆپیشاندانه‌ ئاشتییه‌كانی خه‌ڵكی ته‌واوی شاره‌كانی ئێران ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی:رێبه‌رانی ئێران ئه‌و وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن مێژوویه‌یان له‌ناو گه‌نده‌ڵیدا نقووم كردووه‌و نوێنه‌رایه‌تی هه‌نارده‌كردنی توندوتیژی و خۆین ره‌شتن و ئاژاوه‌نانه‌وه‌ ده‌كه‌ن.

گوتیشی: ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئیدانه‌ی ده‌ستگیركردنی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و داواش له‌ وڵاتان ده‌كات پاڵپشتی  له‌ مافه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی گه‌لی ئێران و بكه‌ن و سنوورێك بۆ گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ دابنێن.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.