Erbil 15°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 14:39

به‌ هه‌زاران کرماشانى دژى حکومه‌تى کۆمارى ئیسلامى رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان

هه‌ربه‌ پێى زانیارییه‌كان خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ركۆمپانیاى(خاته‌مول ئه‌نبیا‌‌ئى) سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران ئاگریان له‌و شوێنه‌به‌رداوه‌
کوردستان TV
100%

به‌ هۆى رووتێكردنى گرانى و نه‌بوونى و بێكارى له‌ هه‌فته‌ى رابردوو خه‌ڵكى چه‌ند پارێزگایه‌كى ئێران دژى ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان كردبه‌ خۆپێشاندان و ناره‌زایى ئه‌مڕۆ پارێزگاى كرمانشاى كوردنشینیشى گرته‌وه‌  
 

له‌ نێوه‌ڕاستى شارى كرماشان مه‌یدانى ئازادى و چه‌ند گه‌ره‌كێكى دیكه‌ به‌ هه‌زاران هاوڵاتى به‌ دروشمى بروخێ حكومه‌تى روحانى و مه‌رگ بۆ روحانى یان ده‌گووته‌وه‌ هه‌روها داواى ئازادى بۆ به‌ندكراوانیان داواكردووه‌

به‌ پێى هه‌واڵه‌كانى ئاژانس و ئه‌و چیدیۆیانه‌ى كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لایه‌تییه‌كان به‌ تایبه‌تى فه‌یسبوك و تلیگرام و یوتوب بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ به‌ده‌م گوتنه‌وه‌ى دروشمه‌كان هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر چه‌ندین شوێن و یه‌كه‌ئیدارییه‌كانى سه‌ر به‌ سوپاى پاسداران، به‌به‌رد و دار هێرشى سه‌ر پایاوانى ئه‌منى كردووه‌ ،له‌به‌رامبه‌ردا پیاوانى ئه‌منى سه‌ر به‌ هێزه‌كانى به‌سیج به‌ كاره‌باو گازى فرمێسكرێژ رێگریان له‌ خۆپێشانده‌ران كردووه‌

هه‌ربه‌ پێى زانیارییه‌كان خۆپێشانده‌ران هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ركۆمپانیاى(خاته‌مول ئه‌نبیا‌‌ئى) سه‌ربه‌ سوپاى پاسداران ئاگریان له‌و شوێنه‌به‌رداوه‌ به‌ ته‌واوى سوتاندویانه‌

ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ دواى ئه‌ه‌ دێت كه‌ خه‌ڵكى  ئێران به‌ گشتى توشى قه‌یرانێكى داراى و بێكارى هاتوون به‌ تایبه‌تى شاره‌ كوردنشینه‌كان ئه‌وپارێزگایانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ به‌شى باشورى ئه‌و وڵاته‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.