یانه‌ی سوانزی ستی كارلۆس هارڤالی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی شیفیڵد وینزدای به‌ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی ده‌ست نیشانكرد.
یانه‌ی سوانزی ستی به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی له ماوه‌ی رابردوو بۆل كلیمنتی له‌پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لیۆن برایتۆن كاره‌كانی راده‌په‌راند.
له‌ئێستاشدا ئه‌و یانه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كارلۆس هارڤالی وه‌ك ڕأهێنه‌ری تازه‌ی یانه‌كه پێشكه‌ش به‌راگه‌یاندنه‌كان كرد.
كارڤهال له‌ربرادوو ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كانی به‌شكتاش و سپۆرتینگ لیشبۆنه و مارتیمۆی له‌ئه‌ستۆگرتوه و له‌ئێستاشدا بووه پێنجه‌مین ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سوانزی ستی له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو.
جێی ئاماژه‌یه یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕاهێنه‌ره له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت له به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.