حەیدەر عەبادی سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق فەرمانێكی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی کاره‌کانی نه‌وفه‌ل حه‌مادی پارێزگاری نەینەوا، بۆ ماوەی دوو مانگ، بەشار كیكی رایگه‌یاند دەركردنی فەرمانی دەست هەڵگرتنەكەی پارێزگاری نەینەوا لە كارەكانی، به پشتبەستن بەو داوایە بووە، كە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەرزكردبووەوە.
ده‌رکردنی ئه‌و فه‌رمانه دوای ئه‌وه هات، که چه‌ند ڕۆژێک پێشتر، به‌شێک له ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەتۆمه‌تی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی یاداشتێکیان ئاراسته‌ی عه‌بادی کردبوو.
بەشار كیكی سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند: دەركردنی فەرمانی دەست هەڵگرتنەكەی پارێزگاری نەینەوا لە كارەكانی، به پشتبەستن بەو داوایە بووە، كە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بەرزكردبووەوە.
گوتیشی: داواکارییه‌که له‌لایه‌ن 21 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە واژووكرابوو، له داواکهشیاندا ئه‌وه‌یان خستبووه‌ڕوو، بەهۆی پاسەوانەكانی پارێزگارەوە، ناتوانن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بچنە ناو باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگا.
سەرچاوەیەك لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، داوا لە عەبدولقادر شنگالی جێگری یەكەمی پارێزگار كراوە، لە شوێنی نەوفەل حەمادی وەك پارێزگار دەستبەكاردەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.