Erbil 10°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:59

مه‌لا به‌ختیار : سێ‌ ساڵه‌، ئیراده‌ی بڕیاردانی ناو یه‌کێتی ئیفلیج ده‌کرێ‌

هه‌وڵی زۆریشم دا هه‌لپه‌رست‌و میره‌كانی سیاسه‌ت نه‌یگه‌یه‌ننه‌ ئه‌م دۆخه‌
کوردستان TV
#7
100%

لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ، هه‌وڵی زۆرم دا هه‌لپه‌رست‌ و میره‌كانی سیاسه‌ت نه‌یگه‌یه‌نه‌ ئه‌م دۆخه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بنه‌ماكانی هه‌لپه‌رست‌و پیلانگێڕان، به‌هێزتر بوو له‌ئیراده‌ی یه‌كێتی، ده‌شڵێ: سێ‌ ساڵه‌، ئیراده‌ی بڕیاردانی ناو یه‌كێتی ئیفلیج ده‌كرێ‌.
مه‌لا به‌ختیار ، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیویه‌تی:  ده‌ركه‌وت كه‌ خۆپیشاندانه‌كان جارێ‌ دامركانه‌وه‌؛ ده‌ریشكه‌وتووه‌ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌ره‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌گه‌ری تریش، دروست ده‌كه‌ن؛ له‌ناو یه‌كێتی‌و هه‌ندێكیش له‌ده‌ره‌وه‌، قه‌واره‌ی ره‌سمی له‌به‌غداد

په‌سه‌ندكرا. له‌به‌رامبه‌ردا پرسیار ئه‌وه‌یه‌:
یه‌كه‌م: حكومه‌ت چی ده‌كات بۆئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خۆپیشاندانه‌كان، چاره‌سه‌ر بكات؟ وه‌ڵام جارێ‌ نییه‌.
دووه‌م: ده‌یان ملیۆن دۆلار زیان گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ده‌زگاو باره‌گاو شوێنه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كان، ئایا حكومه‌ت له‌م كێشه‌یه‌ ده‌كۆڵێته‌وه‌، یان نا؟ جارێ‌ دیار نییه‌.
سێهه‌م: له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆندا، كه‌ ئامانجه‌كانیان ئاشكرایه‌، یه‌كێتی‌و هێزه‌كانی تر چی ده‌كه‌ن؟ جارێ‌ دیار نییه‌.
چواره‌م: سێ‌ ساڵه‌، ئیراده‌ی بڕیاردانی ناو یه‌كێتی ئیفلیج ده‌كرێ‌. ئه‌ویش به‌ نه‌خشه‌ی جۆراوجۆر. ئایا ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌ كڵاوه‌كانیانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا گرتبوو، تێگه‌یشتون، كڵاوه‌كانیشیان با ده‌یبات؟
خۆم وه‌ڵامه‌كان ده‌زانم.. هه‌وڵی زۆریشم دا هه‌لپه‌رست‌و میره‌كانی سیاسه‌ت نه‌یگه‌یه‌ننه‌ ئه‌م دۆخه‌، به‌ڵام ده‌ركه‌وت بنه‌ماكانی هه‌لپه‌رست‌و پیلانگێڕان، به‌هێزتر بوو له‌ئیراده‌ی یه‌كێتی. ته‌نها بۆ مێژوو پرسیاره‌كان ده‌كه‌م.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.