دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا رایگه‌یاند : هه‌موو لایه‌ك له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی جددی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ست پێبكات.
سه‌رۆك وه‌زیران راشیگه‌یاند: لێدوانه‌كانی ئه‌یاد عه‌لاوی و نوری مالیكی به ئیجابی ده‌بینم بۆ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی نێوان هه‌رێم و به‌غدا. ده‌شڵێ، له چوارچێوه‌ی ده‌ستوری عێراقدا ئێمه ئاماده‌ی دانوستاندنین.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق زۆر خه‌می كوردیه‌تی با بێته دوزخورماتو ئه‌و وێرانكاریه ببینێت كه له خورماتوو خوڵقاندویانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.