لێكۆڵه‌ر و نووسه‌رێكی ئیسرائیلی رایده‌گه‌ێنێ،20 به‌رپرسی باڵای عێراقی به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه.
ئیدی كۆهین ، لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ری ئیسرائیلی له میانه‌ی دیدارێكیدا له به‌رنامه‌ی به‌كورتی كه له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی روسیا ئه‌لیۆم په‌خش ده‌كرێ گوتی: زیاتر له بیست به‌رپرسی عێراقی به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه.
ئه‌و نووسه‌ره ئیسرائیلییه به ئاشكرا ناوی به‌شێك له‌و به‌رپرسه عێراقییانه‌ی هێنا كه به‌نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردووه له وانه: میسال ئالوسی، ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی، حه‌نان فه‌تلاوی، مشعان جبووری، ئه‌سیل نوجه‌یفی، حوسێن شه‌هرستانی.
سیاسییه‌كانی عێراق وه‌ك كارتێكی فشار‌و به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زیاتر هه‌موو كاتێك كورد به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه، كه‌چی خۆیان به نهێنی سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.