Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:02

هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له‌ به‌رهه‌مه‌کانی "که‌لهوری" ده‌خرێنه‌روو

كه‌لهور له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌
کوردستان TV
100%


هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیاری ناسراوی كورد (كه‌یهان كه‌لهور) به‌ هۆی چالاكی و كاركردنی له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك (ئه‌رادل له‌ ئه‌رزنجان ، یۆیۆما له‌ چین، برۆكلین ڕایدر له‌ ئه‌مریكا و ئۆركێسترای فیلارمۆنیك له‌ نیۆیۆرك ) له‌ بواری ئاوازدانان  بۆ موزیكی ده‌قی فیلم بووه‌ به‌ هونه‌رمه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی.

" كه‌لهور " كه‌ له‌ چه‌ندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌ ،له‌ 25 ی ئه‌م مانگه‌دا هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ به‌رهه‌مه‌ موزیكییه‌كانی له‌ ته‌لاری هونه‌ری "نیاوه‌ران" له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران خرانه‌روو .

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ ساڵی 1964 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی كورد و شائابادی كرماشان له‌ دایك بووه‌ وله‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا له‌گه‌ڵ ئۆركێسترای رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی كرماشان ده‌ستی به‌ كار و چالاكی هونه‌ری كردووه‌ ، له‌ ته‌مه‌نی 17 ساڵی چووه‌ته‌ ولاتی ئیتاڵیاو نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ ، له‌ زانكۆی كارلتۆن ئۆتاوا له‌ كه‌نه‌دا له‌ بواری ئاوازدانه‌ری خوێندنی ته‌واو كردووه‌ .

جێی باسه‌ ئامێره‌كه‌ی " كه‌یهان كه‌لهوری" وه‌ك ئامێری جیهانی له‌ یونیسكۆ تۆماركراوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.