Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:41

مۆسکۆ به‌ ئۆپۆزیسۆنی سووریای: نابێت له‌ سوچی باسی لادانی ئه‌سه‌د بکه‌ن

نابێت به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و خواستی گه‌لی سووریا ره‌فتار بكرێت
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا داوای له‌ ئۆپۆزیسۆنی سووریا كردووه‌ كه‌ له‌ كۆنفرانسی سوچی باس له‌ داواكاری خۆیان سه‌باره‌ت به‌ لادانی به‌شار ئه‌سه‌د نه‌كه‌ن.

به‌ بڕوای مۆسكۆ پێداگریی ئۆپۆزیسۆنی سووریا له‌سه‌ر لادانی ئه‌سه‌د نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان خوازیاری درێژه‌دان به‌ جه‌نگن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وتوویه‌تی كه‌ هه‌وڵده‌دات تا ستێفان دیمستۆرا نێرده‌ی تاییه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا بانگهێشتی كۆنفڕانسی سوچی بكات. 

سه‌رباری ئه‌وه‌ مۆسكۆ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكاش ده‌توانێت وه‌ك چاودێر به‌شداریی كۆنفڕانسه‌كه‌ بكات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان سه‌رۆكی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی نه‌ته‌وه‌یی سووریا شه‌وی شه‌ممه‌ وه‌ك هه‌ڵوێست پیشاندان له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی مۆسكۆ وتی كه‌، ئه‌و داوایه‌ی رووسیا ته‌نگه‌ژه‌ بۆ سووریا و هه‌روه‌ها جیهانیش درووستده‌كات. 

ناوبراو وتیشی: نابێت به‌ پێچه‌وانه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و خواستی گه‌لی سووریا ره‌فتار بكرێت.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.