دوای ئەوەی بۆ زیاتر لە سێ ساڵ چەکدارانی ڕێکخراوی داعش خاکێکی ئێجگار زۆری عێراق و سوریایان کۆنتڕۆڵکردبوو كرستیانهكانی عێراق لە موسڵ بەمەبەستی ئاهەنگێڕان بەهۆی کرێسمسەوە گەڕانەوە بۆ كلێسا کە پێشتر چەکدارانی داعش وەکو بەندینخانە بەکاریان هێنابوو.
هه‌روه‌ها په‌رستیاران گوتیان ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره ئاهه‌نگ له‌م كلێسایهدا ده‌گێڕین دوای ئه‌وه‌ی داعش ده‌ستیگرت به‌سه‌ر ئه‌م شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه زیاتر له 200 هه‌زار كرستیانی ناچار كرد له موسڵ هه‌ڵبێن گوتیشیان لەماوەی پڕۆسەی ڕزگارکردنەوەی موسڵدا کە نۆ مانگی خایاند ملیۆنێک خەڵکی دیکە لە شارەکە هەڵهاتن کە زۆربەیان موسوڵمان بوون.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد متمانه‌ی ته‌واویان نییه به‌م شاره و ترسی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشیان هه‌یه تاوه‌كو ئێستا خێزانه كرستیانهكان زۆر به كه‌می ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ موسڵ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.