Erbil 5°C شەممە 21 کانونی یەکەم 21:21

عێراق کۆمپانیاکان بانگهێشت دەکات

بەمەبەستی دروستکردنی بۆری نەوتی نێوان کەرکووک و جیهان
کوردستان TV
100%


عێراق لە ڕۆژی یەکشەممە کۆمپانیاکانی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی داواکاریەکانیان پێشکەش بکەن بۆ دروستکردنی بۆری نوێی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا و کۆمپانیاکان دەتوانن تاوەکو 24ـی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو داواکاری پێشکەش بکەن.

عێراق بانگهێشتی کۆمپانیاکان دەکات کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دروستکردنی بۆرییەکی نەوتی نوێ لە کەرکووکەوە بەرەو بەندەری جەیهانی تورکیا کە توانای گواستنەوەی رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیلی هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمپانیای بە بازاڕکردن نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند: "درێژی ئەو بۆریەی بەنیازن دروستی بکەن لە کەرکووکەوە بۆ جەیهان 350 کیلۆمەترە و توانای گواستنەوەی رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە.

کۆمپانیای سۆمۆ راشیگەیاندووە: "کۆمپانیاکان دەتوانن تاوەکو 24ـی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دروستکردنی بۆرییەکە." سۆمۆ ئەوەی ئاشکرا نەکردووە کە دروستکردنی بۆرییەکە چەند دەخایێنێت، بەڵام داوا دەکات داواکاری دروستکردنی پێشکەش بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتەی دەرەوەی عێراق عاسم جیهاد ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند لە ئێستادا ڕۆژانە نزیکەی 140 هەزار بەرمیلی نەوت لە بیرەنەوتەکانی کەرکوک دەردەچێت کە هەموی دەچێتە پاڵاوگەکانەوە.

بەهۆی شەڕی داعش زیانێکی زۆر بە ژێرخانی نەوت لە عێرق گەیشت. خەرجی ئەو شەڕەو دابەزینی نرخی نەوت زیانێکی زۆری لە ئابوری عێراق دا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.