Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 09:57

 له‌سه‌ر وێنه‌ فه‌یسبووک تایبه‌تمه‌ندییه‌کی گرنگی زیاد کرد

به‌پێی دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌نێرێت
Facebook
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی فه‌یسبووك، تایبه‌تمه‌ندییه‌كیان بۆ تۆڕه‌كه‌یان زیاد كرد، كه‌ له‌مه‌وپاش وێنه‌ی هه‌ر كه‌سێك له‌ هه‌ر شوێنێكی فه‌یسبووك بڵاو بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر تاگیش نه‌كرابێت، فه‌یسبووك به‌پێی دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و كه‌سه‌، ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌نێرێت، كه‌ وێنه‌كه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ نوێیه‌ی فه‌یسبووك، به‌شێوه‌یه‌كی خۆكاری (ئۆتۆماتیكی) كار ده‌كات، بۆ نموونه‌: ئه‌گه‌ر كه‌سێك، یان په‌یجێك وێنه‌یه‌كی كه‌سێكی بڵاو كرده‌وه‌، به‌ڵام تاگی نه‌كرد، فه‌یسبووك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌نێرێت و پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ وێنه‌ی له‌و شوێنه‌ی فه‌یسبووك، بڵاو كراوه‌ته‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.