سه‌ركرده‌ی ژماره‌یه‌ك حزبی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان به نهێنی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ پشتیوانی به‌غدا بۆ نه‌هێشتنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مسۆگه‌ر بكه‌ن .
به‌رپرسێكی سیاسی باڵا به رۆژنامه‌ی ئه‌لعه‌ره‌بی ئه‌لجدیدی راگه‌یاندووه: سه‌ركرده‌ی به‌شێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كوردستان به نهێنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌غدا كردووه، به‌و ئامانجه‌ی پشتیوانی به‌غدا به‌ده‌ست بهێنن، بۆ پاڵپشتیكردنی ته‌واوه‌تی به‌غدا له خۆپێشانده‌ران و به‌كارهێنانی خۆپێشانده‌ران بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی سه‌ر به به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه ئۆپۆزسیۆنانه‌وه.
به‌رپرسه باڵاكه ده‌شڵێ: ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێ ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بقۆزنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌دی بهێنن، شه‌قام و خه‌ڵكی كوردستانیش بكه‌نه ئامرازێك و به‌كاریان بهێنن، تا خۆیان حكوومه‌تێكی سه‌ر به به‌غدا له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.