Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:43

به‌هۆی که‌می ده‌رمان تا ئێستا 3 که‌س له‌ کوردستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد
به‌هۆی كه‌می ده‌رمان تا ئێستا 3 كه‌س له‌ كوردستان گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵان به‌ ناوی ئاسیا مه‌حه‌مه‌د به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی پێویست به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ی كۆچی دوایی كرد.

دكتۆر خالیس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئێمه‌ دووچاری كه‌می ده‌رمان بووینه‌ته‌وه‌ و پێویستیمان به‌ بری ده‌رمانی پێویست هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كانمان به‌ تایبه‌ت نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان له‌ ناویشیاندا نه‌خۆشی تالاسیمیا و ره‌قبوونی ده‌ماره‌ره‌كان كه‌ دوو نه‌خۆشی درێژخایه‌نن و ده‌رمانی پێویستمان نیه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كان.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ داوامان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق كردووه‌ تا بری پێویستمان له‌ ده‌رمان بۆ بنێرێت به‌ڵام به‌غدا ده‌ڵێت كه‌ ئێمه‌ش به‌ هۆكاری نه‌بوونی ده‌رمان ده‌ناڵێنین و ده‌رمانی پێویستمان نییه‌.

گوتیشی: تا %17 كه‌ ده‌هات ئێمه‌ كێشه‌مان له‌ ده‌رمان نه‌بوو بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كانمان، ئێستاش به‌غدا به‌ڵێنی داوه‌ دوای هاتنی ده‌رمان بۆ كۆگاكانیان برێك ده‌رمان بنێرێت بۆ هه‌رێمی كوردستان و چاوه‌رێ ده‌كه‌ین له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌ ده‌ستمان بگات.

وتیشی: ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا برێك ده‌رمانی تایبه‌ت به‌ هه‌ردوو نه‌خۆشی تالاسیمیاو ره‌قبوونی ده‌ماره‌كانمان له‌ رێگه‌ی هه‌ندێ كۆمپانیای هاورده‌كردنی ده‌رمان كری كه‌ به‌ هۆی ده‌گمه‌نیان دوای مانگێك به‌ ده‌ستمان گه‌یشت و دابه‌شمانكرد به‌سه‌ر هه‌رسێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.