Erbil 12°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 05:32

هۆزه‌ عه‌ره‌به‌کانی نه‌ینه‌وا: خۆپیشاندانه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌پشته‌

ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ له‌ نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا داوا له‌ هاووڵاتیانی عه‌ره‌بی نیشته‌جێی كوردستان ده‌كات، خۆیان به‌ دوور بگرن له‌ خۆپێشانده‌ران و چونكه‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته‌و ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان تێك بده‌ن.

هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ راگه‌یێندراوێكدا داوا له‌ هه‌موو رۆڵه‌ی هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ كوردستان و به‌تایبه‌ت سلێمانی و ناوچه‌كانی تر ده‌كات، خۆیان به‌ دوور بگرن له‌و خۆپێشاندانانه‌ چونكه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كییان له‌ پشته‌ و، ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان تێك بده‌ن.

راگه‌یێندراوه‌كه‌دا ده‌شڵێ: ئه‌م خۆپێشاندانانه‌ شه‌رعی نین و به‌كرێگراوان له‌ پێناو به‌جێگه‌یاندنی ئه‌جێندای نێوخۆیی و ده‌ره‌كی ، ئامانجیشیان هێرشكردنه‌ سه‌ر كوردستانه‌ و ده‌یانه‌وێت فیتنه‌ له‌ نێوان لایه‌ن و پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستاندا بنێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.