شه‌وی 21 له‌سه‌ر 22 درێژترین شه‌وی زستانه كه به‌شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه یه‌كێكه له كۆنترین جه‌ژنی به‌شێك له گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كورد و ئازه‌ری و فارس و چه‌ندان نه‌ته‌وه‌ی تر بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن و ئه‌و شه‌وه به كۆبوونه‌وه و رێوڕه‌سم و به‌زمی جیاواز به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان زۆر جار له ئێواره‌ی ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌م شه‌وی یه‌ڵدا ده‌ست پێ ده‌كات و هه‌ندێك ناوه‌ند و سه‌نته‌ری رۆشنبیری رێوڕه‌سمی جیاواز له‌م شه‌وه‌دا رێك ده‌خه‌ن، له كاتێكدا دوێنێ چوارشه‌م دوایین شه‌وی پایز نه‌بوو و هێشتا رۆژێكی ماوه‌ی ئه‌و وه‌رزه ماڵئاواییمان لێ بكات.
خه‌ڵكی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیاتر له هه‌ر شوێنێكی تر ئه‌م شه‌وه پیرۆز ده‌كه‌ن و به كۆبوونه‌وه له ده‌وری یه‌كتر و رازاندنه‌وه‌ی خوان به كۆمه‌ڵێك میوه و شیرینی و گۆرانی و به‌زمی جیاواز ئه‌م شه‌وه درێژه به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
یه‌ڵدا وشه‌یه‌كی سریانییه و به مانای له‌دایكبوون دێت و ده‌گوترێت له شه‌وه‌دا خۆر له دایك ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه تا شه‌وی یه‌ڵدا ماوه‌ی رۆژ كورتتر و ماوه‌ی شه‌و درێژتر ده‌بووه‌وه، به‌ڵام ئیتر ئه‌م ئاراسته‌یه له قازانجی رۆژ پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه و له شه‌وی دواتره‌وه هه‌موو رۆژێك درێژتر ده‌بێته‌وه و شه‌وه‌كه‌شی به‌راورد به شه‌وی پێشتر كه‌مێك كورتتر ده‌بێته‌وه.
ده‌ستپێكی درێژبوونی رۆژ كه له یه‌كه‌م رۆژی زستان ده‌ست پێ ده‌كات، له دوایین رۆژی وه‌رزه‌كه ده‌گاته به ئاستی شه‌وه‌كه و له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆزدا ئیتر به سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت و دواجار رووناكی و ئاگر و خۆر و گه‌رمی له تاریكی و شه‌و و سه‌رما ده‌باته‌وه كه هه‌ر كام له‌وانه پێناسه‌ی جیاوازیان بۆ ده‌كرێت و به نه‌هامه‌تی و خۆشییه‌كانی ژیان گرێ دراون.
شه‌وی یه‌ڵدا به شه‌وی چله‌ش ناسراوه و شه‌وچله هه‌ر له‌و شه‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. ئه‌مرۆ هه‌ینی ٢٢/١٢/٢٠١٧ كه یه‌كه‌م رۆژی زستانه چله‌ی گه‌وره ده‌ست پێ ده‌كات كه ماوه‌كه‌ی ٤٠ رۆژه و له ١٠ی به‌فرانبار كۆتا دێت، چله‌ی بچو‌وكیش له ١٠ی به‌فرانباره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و تا كۆتای مانگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. هه‌ریه‌ك له‌و چلانهش چیرۆكی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و به گشتی چله‌ی بچووك له چله‌ی گه‌وره ساردتره و زستان سه‌ختتر ده‌بێت.
شووتی و هه‌نار دوو میوه‌ی تایبه‌تین كه زیاتر له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌كی تر له‌م شه‌وه‌دا به پێویست ده‌زانرێت له‌سه‌ر خوان هه‌بێت و هاوكات چه‌ره‌زات و میوه‌ی وشكیش رازێنه‌ری خوانهكهن، له كۆندا بنه‌ماڵه‌ی زاوا دیاری تایبه‌تی له‌سه‌ر سینی داناوه و بۆ ماڵی بووكی بردووه، له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به خۆی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماوه‌ی شه‌وی یه‌ڵدا سه‌رووی ١٤ سه‌عاته و له كۆنه‌وه، بارینی به‌فر و باران له شه‌وی یه‌ڵدا به نیشانه‌ی ساڵێكی پڕ خێر و بێر هه‌ژمار كراوه.
شایانی باسه شه‌وی یه‌ڵدا بۆته هه‌وێنی شاعیران چه‌ندین شاعیر شعریان به‌م بۆنه نوسیوه له‌لایه‌ن گۆرانی بێژانیش كراونه‌ته گۆرانی.
سه‌رچاوه / وشه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.