دوایین به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی موزیكژه‌نی ناسراوی شاری هه‌ولێر " سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی" بریتییه له پارچه‌یه‌ك موزیك كه بۆ مه‌رگی پڕ له تراژیدیای " ئایلان " نزیكه‌ی ساڵیك به‌ر له ئێستا تۆماری كردووه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده موزیكژه‌نه ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا جگه له‌م به‌رهه‌مه موزیكیه چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی ئاماده‌كردووه ،ئه‌گه‌ر سپۆنسه‌رێك هه‌بێت ته‌نها بۆ كاری چاپ و به‌رهه‌مهێنانی نیازی وایه له دوو توێی ئه‌لبوومێكدا بڵاویبكاته‌وه .
سه‌ید ئه‌حمه‌د ره‌واندوزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه موزیكی بۆ سه‌دان گۆرانیی هونه‌رمه‌ندانی كورد ئاماده‌كردووه ،ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك (كازم ساهیر، موعین ئه‌سفه‌هانی و ئیبراهیم تاتلیساز) سوودیان له ژه‌نینی موزیكی ئه‌و وه‌رگرتووه ،به‌ڵام تا ئێستا نه‌یتوانیووه ببێت به خاوه‌نی ئه‌لبوومێكی موزیكی خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.