ئەدهەم بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری سلێمانی ئاشكرای كرد ئێستا ئەو بارودۆخەی كاریگەرییەکی گەورەی كردووەتە سەر ژیانی خەڵكی ئەو سنوورە.
ئه‌دهه‌م بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: توندوتیژى له پێگه و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه.
له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: توندوتیژى له پێگه و ناوبانگى سلێمانى و سنووره‌كه‌ى ناوه‌شێته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و هێزه‌ى هاتووه بۆ پاراستنى باره‌گاكان نه‌هاتووه و بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامى خه‌ڵك هاتووه و به‌ره‌نگارى هه‌ر هێزێك ده‌بێته‌وه بیه‌وێت ئاسایش و ئارامى سلێمانى تێكبدات.
هه‌روه‌ها گوتی: جوڵاندی هێزی زێرەڤانی لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان بوو، بۆ شوێنێكی ئازیز كە ئەم سنوورەیە، ئێستا هێزەكانی ئەم سنوورە لە ئەركێكی قوڕسدان و بۆ هاوكاری، بۆ پاراستنی تەنیا شوێنێك نەهاتووە، بەڵكو هاتووە بۆ پاراستنی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان و كە بەربەستێك بێت بۆ ڕێگری لەو كەسانەی دەیانەوێت ئارامی ئەو شارە تێك بدەن.
ئه‌دهه‌م بارزانى روونیشیكرده‌وه، هه‌ر لایه‌نێك بڕیارى ده‌رچوون له حكومه‌ت ده‌دات، مافى خۆیه‌تى به مه‌رجێك له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خه‌ڵك نه‌بێت.
سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی گوتی، لە كاتێكی وا، ئەم سنوورە دووچاری نەهامەتییەكی تر دەبێت و دووكان سووتاوە و خانوو سووتاوە، بارەگاكان سووتاوە، بە هیچ شێوەیەك لە بابەتە ڕۆشنبیرییەكانی ئەو شارە نییە زۆریش بە داخەوەین.
هه‌روه‌ها گوتى: له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هاڕه‌ى فیشه‌ك ده‌هات، ئه‌وه ده‌ریخست پیلانێك هه‌یه و ده‌ستێكى گێره‌شێوێن هه‌یه بۆ تێكدانى سه‌قامگیرى.
ڕۆژی 18ی ئەم مانگە، لە سلێمانی و دەڤەری ڕاپەرین و گەرمیان، خۆپێشاندان لە ناوچە جیاجیاكان دەستی پێ كرد و سەرەتای گۆڕینی ئاراستەی خۆپێشاندانەكان لە خۆپێشاندانی مەدەنی و دوور لە توندوتیژی لە شارەدێی پیرەمەگروون دەستی پێ كرد و بارەگای پێنج حزبی كوردستان و ئاسایش سووتێنران، رۆژێك دواتر لە كۆیە و كفری و ڕانیە خۆپێشاندەران هەڵیانكوتایە سەر بارەگای حزبەكان و هێزەكانی یەكێتیش ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەوە و پێنج خۆپێشاندەریان لە ڕانیە كوشت و 80ی تریشیان بریندار كرد، بە فەرمانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لەسەر داوای پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر، كەناڵی ئێن ئاڕ تی بە تۆمەتی هاندان بۆ توندوتیژی داخرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.