Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:56

وه‌ک باشترین گۆڵکار خه‌ڵاتکرا

هه‌وڵی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌ بۆ یانه‌كه‌یان .
کوردستان TV
100%


رۆژنامه‌ی ماركا رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانییه‌ هه‌موو سالێك له‌ دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزیی خولی یانه‌كانی ئیسپانی ،خه‌ڵاتی خول به‌سه‌ر باشترینه‌كان ده‌به‌شده‌كات.

بۆ ئه‌مساڵ له‌ مه‌راسیمێكدا ، یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ "لینێل میسیێ " خه‌ڵاتی باشترین گۆڵكاری خولی به‌ده‌ستهێنا ، ناوبرا له‌ وه‌رزی رابردوو 37 گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كردبوو .

میسیێ به‌ وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌ دڵخۆشی خۆی ده‌ربری و رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵی ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌ بۆ یانه‌كه‌یان .

هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا، گۆڵپارێزی یانه‌ی ئه‌تلانتیكۆ مه‌درید خه‌ڵاتی باشترین گۆڵپارێزی خولی ئیسپانیای پێبه‌خشرا،له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ "ئه‌ندریاس ئینیستایێ " یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ وه‌ك باشترین یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا خه‌ڵاتكرا .

له‌ كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا راهێنه‌ری یانه‌ی ئیبار "خوسیه‌ لۆیس" وه‌ك باشترین راهێنه‌ری خولی ئیسپانی بۆ وه‌رزی رابردوو خه‌ڵاتی پێبه‌خشرا .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.