Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:31

دۆسیەی ئەمنی چەمچەماڵ رادەستی دەسەڵاتی سەربازیی کرا

بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان پێكهێنرا
کوردستان TV
100%


لەھەنگاوێکدا بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان و پاراستنی بینای دام و دەزگاکانی سنورەکە وەک لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ بریاریاندا کە دۆسیەی ئەمنی چەمچەماڵ رادەستی دەسەڵاتی سەربازی بکەن.


دوای گرژی و ئاڵۆزیەكانی دوێنێی قەزای چەمچەماڵ، نوێنەری سەرجەم لایەنە سیاسییەكان لە سنووری قەزاكە لە دیوانی قایمقامیەتی ئەو قەزایە كۆبوونەوەیەكیان سەبارەت بە چارەسەری ئەو كێشەو گرفتانەو چوونیان بە دەم داواكاری هاوڵاتیان رێكخست و دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا قایمقامی چەمچەماڵ سەبارەت بە داواكاری هاوڵاتیان لە ڕێی خۆپیشاندانەوە سەرەڕای پشتگیری مافی ڕەوای ئەو خەڵكە داوای لێیان كرد كە خۆپیشاندانەكانیان دوور بێت لە توندوتیژی و كاولكاری.

له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا  قایمقامی چەمچەماڵ رایگەیاند لەھەنگاوێکدا بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی سەر و ماڵی ھاووڵاتیان و پاراستنی بینای دام و دەزگاکانی سنورەکە وەک لیژنەی ئەمنی چەمچەماڵ بریاریاندا کە دۆسیەی ئەمنی چەمچەماڵ رادەستی دەسەڵاتی سەربازی بکەن.

گوتیشی ئەو دەسەڵاتە لەخەڵکی ناوچەکەن و لەھەموو کەس زیاتر پارێزەری سەر و ماڵی ھاوڵاتییان و دام و دەزگاکانی سنورەکە دەبن .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.