Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:36

له‌ هه‌ولێر ئەو کەسانەی بایۆمەتری دەنگدانییان کردووە دەتوانن بچن کارتی نوێ وه‌رگرنه‌وه‌

كارتە كۆنەكە و پسوڵەی خۆراك و یەكێك لە بەڵگەنامە فەرمییەكانیان لابێت
کوردستان TV
100%


ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق رایگەیاند، ئەو كەسانەی بایۆمەتری دەنگدانییان كردووە دەتوانن بچن كارتە كۆنەكە ببەنەوە ناوەندەكانی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی كارتی نوێی دەنگدان وەربگرن، كە پەنجەمۆر و وێنەی كەسەكەی لەسەرە.

لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ عەلی قادر سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق ئاماژەی بەوەكرد، ئەو كەسانەی بایۆمەتری دەنگدانیان كردووە دەتوانن بچن كارتە كۆنەكە ببەنەوە ناوەندەكانی تۆماری دەنگدەران بۆ ئەوەی كارتی نوێی دەنگدان كە پەنجەمۆر و وێنەی كەسەكەی لەسەرە وەربگرێتەوە.

هه‌روه‌ها گوتیشی:، ئەو كەسانەشی كە لەدایكبووی 1997 تاوەكو 2000 كارتی دەنگدانی نوێیان بۆ دروستكراوە و دەتوانن وەری بگرنەوە، بەڵام ئەوانەی كارتی دەنگدانی پێشویان وەرنەگرتووەتەوە هیچ كەسێك جگە لە خۆی ناتوانێت كاتی ئەلكیترۆنی نوێی دەنگدانیان بۆ وەربگرێتەوە.

لەبارەی ئەو هاوڵاتیانەی كە مامەڵەی بایۆمەتریان نەكردووە و كارتەكانیان بۆ دروست كراوە، سەرۆكی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عێراق گوتی: پێوسیتە كارتە كۆنەكە و پسوڵەی خۆراك و یەكێك لە بەڵگەنامە فەرمییەكانیان لابێت، سەرۆكی خێزانیش دەتوانێت كارتی كەس وكارەكەی وەربگرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.