هاو كات له‌گه‌ڵ گه‌شته دیبلۆمیاسیه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و شاندێكى یاوه‌رى بۆ چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى، به هۆى نه‌بوونى مووچه‌و خزمه‌تگوزارى خۆپیشاندان له پارێزگاى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى دروست بوو ،چه‌ندین حاڵه‌تى نه‌خواستراوى لێكه‌وته‌وه ،ئه‌م شه‌ویش سه‌رۆكى حكومه‌ت له ئه‌ڵمانیاوه په‌یامێكى ئاراسته‌ى جه‌ماوه‌رى خۆپیشانده‌ران كرد كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تى
پەیامم بۆ خۆپیشاندەران
ھەرێمەکەمان لە ئێستادا بە دۆخێکی ھەستیاردا تێپەڕ دەبێت. من لە داواکارییەکانی ئێوە تێدەگەم و ھاوسۆزم لەگەڵتان. دەربڕینی ئاشتیانەی بیروبۆچوون مافێکی شەرعی و دیموکراسییە.
بەڵام توندوتیژی ھیچ کاتێک پەسەند نییە. من داواتان لێدەکەم کە بە ئاشتیانە داواکانتان دەرببڕن .
پێویستە ئەوەش لەیاد نەکەین کە ئێمە هێشتا لە ناوچەیەکی پڕ لە توندوتیژی و ناسەقامگیردا دەژین. تەنانەت هەر دوێنێ پێشمەرگەکانمان رووبەڕووی ھێرشێکی دیکەی تیرۆریستانی داعش بوونەوە. ئێمە لە ئێستادا ئاگاداری جموجوڵی هێزە عێراقییەکانین لە مەخمور کە ئەمەش جێگەی نیگەرانییە.
ئێمە ئەو کاتە بەهێز دەبین کە یەکڕیز و یەکگرتوو بین. من خۆڕاگری ئێوە بەرز دەنرخێنم لەم دۆخە سەختەدا و لە رابردوودشدا دۆخی خراپترمان تێپەڕاندووە و باوەڕم وایە بەیەکەوە بەرەو داهاتوویەکی باشتر ھەنگاو دەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.