Erbil 12°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 08:29

حکوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر وێنه‌یه‌کی (نه‌جمه‌دین که‌ریم) سزاى به‌رپرسێک ده‌دات

له‌ ڕۆژژمێرێكى ساڵى 2018، وێنه‌ی پارێزگارى كه‌ركووك دانراوه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیا نه‌وتى باكوور، به‌هۆى دانانى وێنه‌یه‌كی (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) له‌سه‌ر ڕۆژژمێرێكى ساڵى 2018، سزاى به‌ڕێوه‌به‌رێكى كوردى نێو كۆمپانیاكه‌ ده‌دات و پۆسته‌كه‌شى لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌.

به‌پێی نووسراوێكى (نهێنی) كۆمپانیای نه‌وتى شمال، له‌ 19/ 12/ 2017 به‌ واژۆى (كامل كه‌مال عارف) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی به‌وه‌كاله‌ت ده‌رچووه‌ و بۆ وه‌زیری نه‌وت نێردراوه‌، بڕیار دراوه‌ سزاى (ئه‌حمه‌د شه‌هاب محه‌مه‌د ئه‌مین) به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كانى كۆمپانیاكه‌ بدرێت و له‌ پۆسته‌كه‌شى لابدرێت.

هۆكارى سزادانى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ڕۆژژمێرێكى ساڵى 2018، وێنه‌ى (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) پارێزگارى كه‌ركووك دانراوه‌ و ئه‌و به‌ر به‌رپرسی ئه‌و كاره‌ ده‌زانرێت

ئه‌م داوایه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و نه‌وت له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ (زاهد ئه‌لعه‌بادی) بووه‌  له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی شمال.

له‌سه‌ر داوای ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه‌ و نه‌وت له‌ ئه‌نجوومه‌ی پارێزگای به‌سرا به‌ناوی (زاهد ئالعه‌بادی) داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كردووه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی شمال له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریمی پارێزگاری كه‌ركووك له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژژمێره‌كه‌ دانراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.