له درێژه‌ى پلانه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێرو له‌سه‌ر ئه‌ركى بودجه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ بنیادنان و نۆژه‌نكردنه‌وه له سنوورى پارێزگاى به سه‌دان پڕۆژه جێبه جێ كراون و بڕێكیش له كۆتایى نزیك بۆته‌وه
له به‌دوادا چونێكى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى بازارى گه‌وره‌ى قهیسهرههولێر چه‌ند ئامار‌و زانیاریه‌ك ده‌خاته روو
له قۆناغى سێیه‌مى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر 13 كۆڵان له‌خۆده‌گرێت كه به‌شێكى زۆرى ته‌واوكراوه نزیكه‌ى 80% ى كۆى پڕۆژه‌كه ده‌بێت وه به‌هۆى داخستنى دووكانه‌كان بڕیاره زووتر له‌و ماوه‌ی دیارى كراوى خۆى جێبه‌جى بكرێت كه 200 رۆژى بۆ داندرابوو
شایه‌نى باسه شاره‌وانى ئهكى هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتى ته‌واوى پرۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ده‌كات وه به هه‌مانگى له‌گه‌ڵ پارێزگا ،نه‌خشه‌سازى قه‌یسه‌رى هه‌ولێر به هه‌مان سیماى كۆنى خۆى وه به ئه‌ندازه‌ى تازه‌وه به باشترین خشت و كه‌رسته‌ى یناسازى كارى تێده‌كرێت، وه‌ك به‌شێكى گرنگى ناسنامه‌ى شارى هه‌ولێر هه‌ژمار كراوه
جیالهوانهش وه‌ك لایه‌نى بازرگانى گڕوتینێكى زیاترى خستۆته ناو بازارى قه‌یسه‌رى به جۆرێك كه سوودێكى زیاترى به خاوه‌ن موڵك دوكانه‌كان گه‌یاندووه ،هه‌روه‌ها بۆته جێى سه‌رنجى میوانانى بیانى پایتهخى هه‌رێمى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.