وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی توندوتیژییەكانی دوێنی چەمچەماڵەوە، چەند بەشێكی وێستگەی چەمچەماڵ سووتێنرا و كارەبا لە شاری سلێمانی بڕا.
وەزارەتی كارەبا ئاماژەی بەوە كردووە كە بەهۆی ئەو توندوتیژییەی دوێنێ كە لەلایەن ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە شاری چەمچەماڵ روویدا و بووە هۆی هێرشكردنە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ و چەند بەشێكی وێستگەكە سووتێنرا، ئەمەش بووە هۆی راوەستانی وێستگەكە و ئەو توانایەی شەش سەعات كارەبا كە دەدرا بەشاری سلێمانی، بڕا.
ئهمه دهقی راگهیهنداوهكهیه:
بەهۆی ئەو توندوتیژییەی دوێنێ كە لەلایەن ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران لە شاری چەمچەماڵ روویداو بووە هۆی هێرشكردنە سەر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای چەمچەماڵ و چەند بەشێكی وێستگەكە سوتێنرا، ئەمەش بووە هۆی راوەستانی وێستگەكەو ئەو توانایەی 6 كاتژمێر كارەبایەش كە دەدرا بەشاری سلێمانی بڕدرا.
ئەمە لەكاتێكدا ئێمە توانیمان هاوكاری چەمچەماڵ بین بە پێدانی 50 مێگاوات كارەبا زیاتر بەدەر لە شارەكانی تری كوردستان.
ئێستا هاوڵاتیانی سلێمانی باجی ئەو توندوتیژییە دەدەنەوەو بڕانی ئاوو كارەبا لەشاری سلێمانی بۆ ئەو هۆكارە دەگەڕێتەوە.
وەزارەتی كارەبا لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی بەهاوكاری وەبەرهێنەرەكە بتوانین یەكەكانی وێستگەكە بەگەڕ بخەینەوەو دۆخەكە ئاسایی بێتەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.