Erbil 11°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 09:27

سیروان بارزانی: له‌ په‌لاماره‌که‌ی ئه‌مرۆی داعش پێشمه‌رگه‌یه‌ک شه‌هیدبوو

ته‌رمی پێنج تیرۆریستانی داعش جێماون
کوردستان TV
100%


لە سنووری مەخموور شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و کۆمەڵێک چەکداری داعش روویدا، لە شەڕەکدا پێشمەرگەیەک شەهیدبوو و تەرمی پێنج چەکداری داعشیش جێماون.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ - مەخمووری پێشمەرگە راگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە دەشتی قەراجی بناری چیای قەرەچووغی سنووری قەزای مەخموور، شەڕ لەنێوان پێشمەرگە و گرووپێکی 25 چەکداری داعش روویدا.

سیروان بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پێشمەرگەیەک لە شەڕەکەدا شەهیدبووە، تەرمی پێنج چەکداری داعشیش جێماون و کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە و زیانی زۆر به‌ر ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداره‌ كه‌وتووه‌.

له‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 ساڵی رابردوودا میحوه‌ری مه‌خموور یه‌كێك له‌ میحوه‌ره‌ گه‌رمه‌كانی جه‌نگی دژی داعش بووه‌و یه‌كه‌مین جاریش چه‌كدارانی داعش پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده‌ سه‌ر كوردستان له‌و میحوه‌ره‌وه‌ تێكشكێنران.

هه‌روه‌ها لەدوای هێرشی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان لە 17 ی ئۆکتۆبەردا بۆ مەخموور و پاشەکشەی پێشمەرگە لەو ناوچانە، ئەوە یەکەمجارە چەکدارانی داعش لەو سنوورە ببینرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.