Erbil 9°C ھەینی 01 تشرینی دووەم 06:41

 په‌رله‌مانی کوردستان راگه‌یاندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ 

داواكارین خوپیشانده‌ران خۆیان له‌ توندوتیژی و سوتاندنی باره‌گای دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌دوور بگرن
کوردستان TV
#7
100%

په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند : بڕوای ته‌واوی به‌ مافی خۆپیشاندانی هاولاتیان هه‌یه‌ و، به‌مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردستانی ده‌زانین، له‌سه‌ر كێشه‌و داخوازیه‌كانیان به‌شێوازێكی هێمنانه‌ ومه‌ده‌نیانه‌ی دوور له‌توندوتیژی گوزارشت له‌ راوبۆچوونی خۆیان بكه‌ن.
داواكارین خوپیشانده‌ران خۆیان له‌ توندوتیژی و سوتاندنی باره‌گای دامه‌زراوه‌ فه‌رمی و خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌دوور بگرن، چونكه‌ ئه‌مانه‌ موڵكی گشتین و خزمه‌ت به‌ئیوه‌ ده‌كه‌ن و دواجاریش ته‌نیا هاولاتیان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.. 
توندو تیژی ئامانجی راسته‌قینه‌ی هاولاتیان و هێنانه‌دی خواسته‌ ره‌واكانتان به‌لارێدا ده‌بات، خزمه‌تیش به‌ نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات، كه‌ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌ وئامانجیان له‌باربردنی قه‌واره‌ی سیاسی و ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان و خوێنی شه‌هیدانه‌..

په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ راوێژو په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام دایه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی جدی وراسته‌قینه‌ بنرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان وجێبه‌جێكردنی خواست وداواكاریه‌ ره‌واكانتان.

په‌رله‌مانی كوردستان
19-12-2017

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.