سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگهیاند: ھەندێک لایەن بە ناوی مامۆستایان بۆ مەرامی حیزبی خۆیان خۆپێشاندانیان كردووه و داوا له مامۆستایان دهكهین رێگە نەدەن داواکارییەکانیان بەلاڕێدا ببرێت .
ئەحمەد گەرمیانی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان رایگەیاند: مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مافی خۆیان بۆ بژێوی ژیانیان دەکەن، کە حکوومەت لێی بەرپرسیارە، پێویستە مامۆستایان رێگەی مەدەنی بگرنە بەر بۆ داواکردنی مافەکانیان کە زەرەر بە خەڵکی دیکە و گشتی نەگەیهنێت.
ههروهها ئهحمهد گەرمیانی گوتیشی: ئەوەی دوێنێ کرا، مامۆستا و فەرمانبەر نەیانکردووە، کۆمەڵێک خەڵکی حزبین و بە ئاشکرا ھانی ئەوان دەدەن بەتایبەت سوتاندنی بارەگاکان لە دوای کۆبوونەوەی دوو حیزب بووە لەو ناوچەیە پێشتریش مامۆستایان خۆپیشاندانیان کردووە و پەلاماری ھیچ بارەگا و شوێنێکیان نەداوە و قسەی ناشرینیشیان نەکردووە، ئەوکارانەی دوێنێ ھەندێک کەس تەمەنیان لە ههژده ساڵ کەمتر بوو کردیان، دەیانەوێت مەرامی حیزبی خۆیان بە ناوی مامۆستا و فەرمانبەر جێبەجێ بکەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.