Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:15

رێبوار تاڵه‌بانی: ده‌بێت سه‌رجه‌م کێشه‌کانی شاری که‌رکوک به‌ شێوه‌یه‌کی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت

ریفڕاندۆم مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌یامێكی ئارسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و تێدا داوای كرد دۆخی كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌.

له‌ كونگره‌یه‌كی روژنامه‌وانیدا رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌یامێكی ئارسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد و رایگه‌یاند : ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كوبێته‌وه‌ و سه‌رجه‌م كێشه‌كانی شاری كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت .

 هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، ئیدانه‌ی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باره‌گای توركمانی كرد و داوای له‌ عه‌بادی كرد كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و میلیشیانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌  له‌ دوای 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناو كه‌ركوك بكشێنه‌وه‌ و دۆخی شاری كه‌ركوك ئاسایی بكرێته‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: ده‌بێت دۆسییه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركوك ڕاده‌ستی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ بكرێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها داوای له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد كه‌ سه‌رجه‌م باره‌گای حیزبه‌ كوردییه‌كان كه‌ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیری كردوون راده‌ستی حیزبه‌كان بكرێنه‌وه‌.

گوتیشی: ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ركوك كه‌ ئاواره‌ی شاره‌كانی تری كوردستان بووه‌ وه‌ك سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆك به‌ زووترین كات بگه‌رێنه‌وه‌ ناو ماڵ و حاڵی خۆیان و قه‌ره‌بووی ماددی و مه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه‌.

سباره‌ت به‌ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان رێبوار تاڵه‌بانی گووتی: ریفڕاندۆم مافێكی سه‌ره‌تایی خه‌ڵكی كوردستان بووه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ داوای مافی خۆی كردووه‌ و پێویستی نه‌ده‌كرد عێراق هێزی سه‌ربازی به‌رامبه‌ر كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كار بێنێت.

 راشیگه‌یاند: داوا له‌ عه‌بادی ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌و قوتابیه‌ كوردانه‌ی له‌ رۆژی ئاڵای كوردستان ده‌ستگیركراون ئازاد بكرێن، هه‌روه‌ها داوای له‌ عه‌بادی كرد كه‌ سنورێك بو دیارده‌ی چه‌كداری دابنێت.

له‌ كوتاییشدا رایگه‌یاند: داوا له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م بو ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك داواكارییه‌كانمان جێ به‌ جێ بكات و جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانمان ده‌بێته‌ هۆی ئاشته‌وایی و ئارامی له‌ ناو شاری كه‌ركوك.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.