Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:08

شاره‌زایان: ئەڵمانیا ده‌توانێت لەڕووی ئابوورییه‌وه‌ ھاوکاری هه‌رێمی کوردستان بکات

ئەڵمانیا خاوەنی چوارەمین ئابووریی گەورەی جیھانە و به‌هێزترین ئابووریی ئەوڕوپایە
شاره‌زایان: ئەڵمانیا ده‌توانێت لەڕووی ئابوورییه‌وه‌ ھاوکاری هه‌رێمی کوردستان بكات
کوردستان TV
100%

شاره‌زایان رایده‌گه‌یه‌نن ئەڵمانیا ده‌توانێت لەڕووی ئابوورییه‌وه‌ ھاوکاری هه‌رێمی کوردستان بێت بۆ تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی .

له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، زیگمار گابرێل وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگه‌یاند: تا ئێستا ملیارێک یۆرۆمان لە عێراق خەرج کردووە و دەمانەوێ بەردەوامیش بین، بەڵام پێویستە عێراقیش کێشەکانی بەرێگەی ئاشتیانە له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چارەسەر بکات. 

هاوكات هێمن عومەر سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتیی کوردستان و ئەڵمانیا رایده‌گه‌یه‌نێت: ئەڵمانیا لە بواری بازرگانی و ئابووریدا دەتوانێت ھاوکار بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان و تێپەڕاندنی قه‌یرانی دارایی و هه‌رێمی کوردستانیش ژینگەیەکی گرنگی کار و کەرەستەیه‌ بۆ کۆمپانیا ئەڵمانییەکان، بەتایبەت لە بواری وزەدا. 

لەدوای ئه‌مەریکا و چین و ژاپۆن، ئەڵمانیا خاوەنی چوارەمین ئابووریی گەورەی جیھانە و به‌هێزترین ئابووریی ئەوڕوپایە.


 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.