هەرسێ وڵاتی تورکیا، عەرەبستانی سعوودی و پاکستان، لە شاری مەککە ڕێککەوتننامەیەکی بەرگرییان بە مەبەستی هاوکاریی دوولایەنە لە بواری سەربازیدا واژۆ کرد.
ئەمڕۆ هەینی 7ـی ئاب، بەرپرسێکی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، کە ئەم پەیماننامە سێ قۆڵییە بە مەبەستی پشتیوانیکردنی یەکترییە لە پرسەکانی تایبەت بە بەرگری و جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنەکە تەنها بۆ مەبەستی بەرگرییە و دژی هیچ وڵات یان لایەنێکی دیاریکراو نییە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەرگای ئەم ڕێککەوتننامەیە بە ڕووی وڵاتانی دیکەی ناوچەکەدا کراوەیە و نابێتە جێگرەوەی ئەو ڕێککەوتنە دووقۆڵی و فرەقۆڵییانەی کە پێشتر لە نێوان ئەم سێ وڵاتەدا هەبوون.
ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا چڕبوونەتەوە، بەتایبەت لە نێوان ئەو وڵاتانەی کە خاوەن پێگەیەکی بەهێزی سەربازی و ئابوورین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.