Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:45

له‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی پیره‌ مه‌گرون هه‌شت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان سووتێنراون

چه‌ندین مامه‌ڵه‌و دۆكیۆمێنتی هاووڵاتیان له‌ناوچوون
کوردستان TV
#7
100%

هه‌شت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرونه‌وه‌ ده‌ستییان به‌سه‌رداگیرابوو له‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوتێنراون.

له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنێی پیره‌مه‌گرون، هه‌شت ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان كه‌ ده‌ستییان به‌سه‌رداگیرابوو له‌ بنكه‌ی هاتوچۆی پیره‌مه‌گرون له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ سوتێنراون، به‌شێك له‌ خاوه‌نی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ مامه‌ڵه‌یان ته‌واو نه‌بووه‌ تا ئۆتۆمبێله‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه‌، به‌شێكیش له‌ خاوه‌نی ئۆتۆمبێڵه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ نه‌هاتوون به‌ده‌م مامه‌ڵه‌كانیانه‌وه‌.

ktv

له‌هه‌مانكاتیشدا له‌ كاتی سووتاندنی فه‌رمانگه‌كانی حكومی له‌ پیره‌ مه‌گرون له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ چه‌ندین مامه‌ڵه‌و دۆكیۆمێنتی هاووڵاتیان له‌ناوچوون.

دوێنێ خۆپیشانده‌ران له‌ناحیه‌ی پیره‌مه‌گرونی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی كه‌ به‌ ناوی كه‌می خزمه‌تگوزاری و دواكه‌وتنی مووچه‌ خۆپیشاندانیان سازكردبوو، سه‌رتا باره‌گای پارتییان سووتاندو دواتریش ده‌ستییان كرد به‌ سووتاندنی باره‌گای حیزبه‌كان وفه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانی ناحییه‌كه‌.  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.