نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین کۆبوونەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه، به ئامادهبوونى قوباد تالهبانى جێگری سەرۆکوەزیران و فوئاد حوسێن سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لە بەرلین دەستیپێکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا بابهتى شەڕی دژی تیرۆرو پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و هەروەها پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دهكرێن.
هەر ئەمڕۆ لە بەرلین، زیگمار گابرێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە و چەند پرسێکی وەک، شەڕی داعش و تیرۆرو پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان تاوتوێکرد، دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشیان سازکرد.
هاوکات هەر ئەمڕۆ شاندەکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.