Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:26

هۆشدارییه‌ک له‌ لایه‌ن ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ بۆ ڕاى گشتى

ئەنجوومەنی ئاسایش: هێزە عێراقییەکان ئامادەکارییان کردووە تاكو هێرش بکەنە سەر پێشمەرگە
کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان، بە زمانی ئینگلیزی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە هێزە عێراقییەکان، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵ ئامادەکاریان کردووە تا لە نزیک مەخموورە هێرشبکەنەوە سەر هێزی پێشمەرگە.

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، هۆشداری دا کە هێزە عێراقییەکان، حەشدی شەعبی، پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرای عێراق، ئامادەکارییان کردووە لە نزیک مەخموور هێرشبکەنە سەر هێزی پێشمەرگە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، زانیاریە هەواڵگرییەکان نیشانی دەدەن کە لە پێنج رۆژی رابردوودا هێزەکانی عێراقی، حەشدی شەعبی و پۆلیسی فیدراڵی ئامادەکاریان کردووە بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە رێگەی گوێر-دیبەگە-دوبز کە ئەم رێگایانە مووسڵ بە کەرکووک دەبەستێتەوە.

ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتە ڕوو، لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا هێزەکانی پێشمەرگە لە مەخموور کشانەوە تا پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان دروست نەبێ.

ئەنجوومەنی ئاساییش داوا لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات کە ئەو هێرشە بوەستێنێت، هەروەها داوایش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە ئیدانەی ئەو هێرشکارییە دوژمنانەی هێزەکان لە عێراق بکرێت و، داوایش لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات کە قبووڵی داواکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی بە دیالۆگ کێشەکان چارە بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.