خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان برده به‌رده‌م باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و یوسف محه‌مه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش له‌سه‌ر لیستی گۆڕان بۆته یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كه كردووه، له هه‌مانكاتیشدا شاسوار عه‌بدولواحید به خۆپیشانده‌رانی راگه‌یاندووه كه ئه‌ویش یه‌كێك ده‌بێ له خۆپیشانده‌ران.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌شێك له مامۆستایان و مووچه‌خۆرانی شاری سلێمانی له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ده‌ستیان به گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان كرد، دواتر ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان به‌ره‌و ناوه‌ندی شاری سلێمانی و بازاڕی شاره‌كه گۆڕی و دژ به كه‌می خزمه‌تگوزاری له شاره‌كه‌و و دواكه‌وتنی مووچه‌كانیان، ده‌ستیان به هوتاف كێشان و دروشم گوتنه‌وه كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.