ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی سێ مانگدا .
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18/12/2017 ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به نووسراوێكی فه‌رمی بڕیاریدا پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان له ماوه‌ی سێ مانگدا .
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە بەیاننامەکەدا داوا لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات هاوکات لەگەڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی قه‌زاو ناحیه‌كانیش ئەنجام بدرێت.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر راشیده‌گه‌یه‌نێت: بڕیاری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان رێگا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمی كوردستانه .
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 17/12/2017، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فه‌رمی داوای لە پەرلەمانی کوردستان کرد ئامادەکاری بکەن بۆ هەڵبژاردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەیەک کە لە سێ مانگ تێپەڕ نەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.